پارێزەری بەرێز

پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  2. ئەگەر لایەنى داواکار کۆمپانیا بێت پێویستە فۆڕمی ژمارە (4)ی هەبێت و پەسەند کرا بێت لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و هاوپێچ بکرێت.
  3. ئەگەر لایەنی داواکار رێکخراو بێت پێویستە فۆڕمی ژمارە (8) هەبێت و لە لایەن لیژنە پەسه‌ند کرا بێت و هاوپێچ بکرێت ته‌نها بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
  4. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى ئاره‌زووى مانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌ مه‌به‌ستى كاركردن یان به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزانى، یان خۆێندن ، ئه‌وا ده‌كرێت پارێزه‌رى خاوەن كودی ڤیزە رێکكاره‌كانى نشینگه‌‌ى بۆ ئه‌نجام بدات، به‌ سپۆنسه‌رى كۆمپانیایه‌ك بەمەرجێك فورمى ژمارە (4) هاوپێچ بکرێت و پەسەند کرا بێت لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند ، یان هه‌ر لایه‌نێكی داواكاری تر كە ئەو كەسە بيانيە كارى بۆ دەكات ، پێش كۆتایى هاتنى ماوه‌ى ڤیزه‌کەى له‌ هه‌مان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نشینگه‌‌ كه‌ ئه‌درێسى پارێزه‌رى لێ تۆمار كراوه و ئەگەر بە مەبەستی خوێندن بێت پێویستە پشتگیری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یان وەزارەتی پەروەردەی هەبێت.
  5. هەر (120 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو پارێزەرە ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون ، و پێویستە پارێزەر لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو كه‌سانه‌ دیاری بکات لە نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی ، و له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر خاوەن کود ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  6. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسایتى ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
  7. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت داواکارییەکە دووبارە بکرێتەوە، ئه‌مه‌ش دواى چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  8. پارێزەرى راوێژكار بوَى هەیە مانگی (40) ڤیزە وەربگرێت.
  9. پارێزەری كارا بۆی هەیە مانگی (20) ڤیزە وەربگرێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686