کۆمپانییاکانی بەدوا داچوونى کاروبارى نشینگەى بیانیان

دەبێت پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لەوێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ئەگەر لایەنى داواکار کۆمپانیا بێت پێویستە کۆمپانیا فۆڕمی ژمارە (4)ی هەبێت و لەلایەن ليژنەی تایبەتمەند پەسەند کرابێت و هاوپێچ بکرێت.
  3. ئەگەر لایەنی داواکار رێکخراو بێت پێویستە فۆڕمی ژمارە (8) هه‌بێت و لە لایەن لیژنە پەسه‌ند کرابێت بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ و هاوپێچ بکرێت، ومۆ‌ڵه‌تی رێكخراوەکە هاوپێچ بكرێت.
  4. پێویستە رسوماتی تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگای وێبسایتی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
  5. ئه‌گه‌ر كه‌سی بیانی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ مه‌به‌ستی كاركردن یان به‌یه‌كگه‌یاندنی خێزانی، یان خۆێندن ، ئه‌وا ده‌كرێت پارێزه‌ری خاوەن كودی ڤیزە رێکكاره‌كانی نشینگه‌‌ی بۆ ئه‌نجام بدات، به‌ سپۆنسه‌ری خودی كومپانیا یان كومپانیایەكی بازرگانی بەمەرجێك فورمی ژمارە (4) هاوپێچ بکرێت و پەسەند کرا بێت لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند ، یان هه‌ر لایه‌نێكی داواكاری تر كە ئەو كەسە بيانيە كارى بۆ دەكات ، پێش كۆتایى هاتنى ماوه‌ى ڤیزه‌کەى له‌ هه‌مان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نشینگه‌‌ كه‌ ئه‌درێسى پارێزه‌رى لێ تۆمار كراوه و ئەگەر بە مەبەستی خوێندن بێت پێویستە پشتگیری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یان وەزارەتی پەروەردە هەبێت.
  6. پێشكەش كردنی گرێبەستی كاری پەسەندكراو.
  7. هەر (180 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه‌ ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون، و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای لە نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی، و له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر خاوەن کود ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  8. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت داواکاريیەکە دووبارە بکرێتەوە، ئه‌مه‌ش دواى چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  9. كومپانیاكانی بەدواداچوونی كاروباری نیشینگە بوی هەیە مانگی (400) ڤیزە وەربگرێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686