تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.
- پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزهى ئهليكترۆنى.
- ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) ڕۆژه.
- ڤیزە تەنها بۆ مەبەستى سەردان دەدرێت ، ودەکرێت بگۆردرێت بو نیشینگە بە پێی ماددەی شەشەمی ئەم رێنماییە تەنها بو پڕکردنەوەی پێداوستی کومپانیا بە کاریکاری بیانی.
- پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیکترۆنی.
- هەر (120 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون، و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی، و له كاتى نهگهڕانهوهى كهسى بیانى بۆ وڵاتی خۆی ، خاوەن کودی ڤیزە دهبێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە لهبهرامبهر جێبهجێ نهكردنى پابەندبوونەکانی ، سهرهڕاى ئەنجامدانی رێكکاره یاساییهكانى تر كه بهرامبهر خاوەن کود دهگیرێته بهر.
- لەکاتى رهتكردنهوهى ڤیزه دەكرێت داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قهدهغهی هاتن.
- كومپانیای گەشتیاری دەتوانێت مانگانە (20) ڤیزە وەربگرێت.