پێویسته‌ رێكخراوه‌كان پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. هەر (120 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو رێكخراوە ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون، و پێویستە رێكخراو لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو كه‌سانه‌ دیاری بکات لە نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی ، و له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر خاوەن کود ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  3. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت داواکاريیەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوه‌ی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  4. ماوەی رێگەپێدان (30) رۆژ دەبێت.
  5. رێكخراوه‌كانى (LOCAL NGO) ‌ بویان هەیە مانگی (15) ڤیزە وەربگرن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686