پێویسته‌ رێكخراوه‌كانی (UN) پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرتى کەسى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت.
  3. پێویستە پێش کۆتایى ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی یان کارى یاسایى نشینگەی بۆ ئەنجام بدرێت بەپێى رێنماییەکان.
  4. ڤێزه‌ به‌ كارمه‌ند و میوانه‌ فه‌رمییه‌كانى رێكخراوه‌ كانى UN به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت.
  5. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686