ده‌بێت کۆمپانییاکانی گەشتیاری پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنه‌وه‌

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) ڕۆژه‌.
  3. ڤیزە تەنها بۆ مەبەستى گەشتوگوزار دەدرێت.
  4. پێویستە پێش کۆتایى هاتنی ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، بە پێچەوانەوە کۆمپانیاى داواکار ڕووبەڕووی گرفتى یاسایى و دارایى دەبێتەوە.
  5. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیکترۆنی.
  6. هەر (120 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه‌ ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون، و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی، و له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر خاوەن کود ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  7. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  8. كومپانیای گەشتیاری دەتوانێت مانگانە (100) ڤیزە وەربگرێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686