تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.
- پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لەوێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
- داواكردنى ڤیزه بۆ كه‌سى بیانى ته‌نها بۆ كارى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى حكومى داواكار ده‌بێت ونابێت ڤیزه به ناوى فه‌رمانگه‌ى حكومى بۆ مه‌به‌ستى تر داوابكرێت، وئه‌گه‌ر حاڵه‌تى به‌م شێوه‌یه رووبدات ئه‌وا گشت بهرپرسیارييهتى ئه‌م كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكى فه‌رمانگه.
- پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە رێگای وێبسایتی ڤیزەی ئەلكترونى.
- له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه دەكرێت داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوهی هۆکارەکانی رەتکردنەوە ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.