ڤیـــــزه‌ى سه‌ردان

ڤیـزه‌ى سه‌ردان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت: -


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ كه‌متر بێت ، وبه‌لایه‌نى كه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌كى پاسپورتى به‌تاڵ بێت.
  3. بەڵگەنامەی گەشت مامه‌ڵه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى ره‌سه‌نى كه‌سى بیانى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، واته‌ ئه‌گه‌ر هاووڵاتيى بیانى ره‌گه‌زنامه‌ى ره‌سه‌نەکەى پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ بكات، ئه‌وا به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ رێگه‌ى پێ نادرێت بێته‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى ده‌رچوونى (بەڵگەنامەی گەشت)ە کەى له‌ وڵاتێك كه‌ پێويستييان به‌ وه‌رگرتنى ڤيزاى پێشوه‌خت نيه بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
  4. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى، له‌سه‌ر پاسپۆرت يا (بەڵگەنامەی گەشت)ـە بيانييه‌كه‌ى ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا بوو كه‌ شوێنى له‌ دايكبوونى عێراقه‌، ئه‌وا پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ ناكات و‌ بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ى پێ ده‌درێت، و ئەگەر مانەوەشى لە هەرێم لە (30) رۆژ زیاتر بوو، ئەوا هیچ سزایەکی دواكه‌وتنى لێ وەرناگیرێت.
  5. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  6. بەرێوەبەری نشینگەكان دەسەڵاتیان دەبێت بۆ نوێ‌ كردنەوەی نشینگەی ئەو كەسە بیانیانەی كە (9) ساڵ زیاتر ماونەتەوە لە هەرێم بە مەرجێك بەلێننامە پڕبكەنەوە كە داوای ڕەگەزنامەی عێراقی نەكەن.
  7. ڤیزەی سەردان دەکرێت بە نیشینگە بۆ مەبەستی بەیەک گەیاندنی خیزان.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686