پارێزەری بەرێز

پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. کودی ڤیزە بە پارێزەران تەنها بە سێ جورە دەسەڵاتە دەدرێت:
    ا. پارێزەری راوێژکار.
    ب. پارێزەری کارا.
    ج. پارێزەری راهێنراو كه خزمەتى پارێزەرايەتى له دوو سال كەمتر نەبيت.
  2. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت، لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  3. ‌‌أ- ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
    ب- هەڵگرانی (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document)، لە رێگای نوێنەرایەتیيەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
  4. ئەگەر داواکارى ڤیزە لە رێگاى پارێزەر یان کەسێکی سروشتی بێت، دەبێت ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکرێت:
    ‌أ- پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژمارە (15) تایبەت به زانیارى كەسى داواكارى ڤیزه‌ کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى دانراوه‌.
    ‌ب- پڕكردنه‌وه‌ و واژۆكردنى فۆڕمى ژماره‌(16) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو له‌ لایه‌ن خودى كه‌سى بیانى، کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه.
    ‌ج- کۆپى ڕەنگاورەنگى ڕەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى عێراقى لایه‌نى داواکار، یان کارتی نیشتيمانی.
    ‌د- کارتى زانیارى لایەنى داواکار دەبێت دەرچووى ئەو پارێزگایە بێت کە پارێزەر داواى ڤیزەى هاتنە ژوورەوە بۆ کەسى بیانى دەکات.
    ‌ه- ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر لايه‌نى داواكار بێت، ته‌نيا ناسنامه‌ى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان هاوپێچ ده‌كرێت و له‌ فۆڕمى (15) ئاماژه‌ى پێ ده‌كرێت.
  5. ئەگەر لایەنى داواکار دامەزراوەیەکی ئەهلی خوێندن یان کارگە یان هەر دامەزراوەیەکى کەرتى تایبەت بێت جگە لە کۆمپانیا پێویستە ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکرێت:
    ‌أ- مۆڵەتى دامەزراندن.
    ‌ب- پاکانەى باجى ساڵى دارایى نوێ.
    ج- فۆڕمی ژمارە (16) تایبه‌ت به‌ زانیارى كه‌سى بیانى.
    د- پشتگیرى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌گه‌ر لایه‌نى داواكار شوێنێكى بازرگانى بێت یان كارگه‌ بێت.
  6. ئەگەر لایەنى داواکار کۆمپانیا بێت پێویستە فۆڕمی ژمارە (28)ی هەبێت و پەسەند کرا بێت لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و هاوپێچ بکرێت.
  7. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) رۆژە.
  8. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە ( 11) کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى دانراوه‌.
  9. ئەگەر لایەنی داواکار رێکخراو بێت پێویستە فۆڕمی ژمارە (16) پڕبکاتەوە هەروەها فۆڕمی ژمارە (34) هەبێت و لە لایەن لیژنە پەسه‌ند کرا بێت و هاوپێچ بکرێت ته‌نها بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
  10. ئه‌گه‌ر لایه‌نى داواكار پارێزه‌ر بوو و كه‌سى بیانى ئاره‌زووى مانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌ مه‌به‌ستى كاركردن یان به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزانى، یان خۆێندن ، ئه‌وا ده‌كرێت پارێزه‌رى داواكار رێکكاره‌كانى نشینگه‌‌ى بۆ ئه‌نجام بدات، به‌ سپۆنسه‌رى خۆى یان بۆ سه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێكی داواكاری تر ، پێش كۆتایى هاتنى ماوه‌ى ڤیزه‌کەى له‌ هه‌مان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نشینگه‌‌ كه‌ ئه‌درێسى پارێزه‌رى لێ تۆمار كراوه‌ به‌مه‌رجێك بریكارنامه‌ى له‌ لایەن خودی كه‌سى بیانى هه‌بێت ، و دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ نشینگه‌‌ به‌ كه‌سى بیانى نادرێت و پێویسته‌ عێراق جێبهێلێت پاش دانى گشت سزاكانى دواكه‌وتن .
  11. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى و ئه‌نجام نه‌دانى رێکكاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌ى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى به‌پێى یاسا ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.
  12. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە پارێزەر دەدرێن بۆ یەک مانگ بەم شیوەی خوارەوە دەبیت:
    ا. پارێزەری راوێژکار لە (30) ڤیزه‌ لە یەک مانگ دا.
    ب. پارێزەری کارا لە (20) ڤیزه‌ لە یەک مانگ دا.
    ج. پارێزەری راهێنراو لە (10) ڤیزه‌ لە یەک مانگ دا.
  13. أ- ئەگەر لایەنی داواكار (كەسی سروشتی) بێت نابێت ڤیزە بۆ (20) كەس زیاتر لە یەك مانگدا داوا بكات.
    ب- ئەگەر لایەنی داواكار (كومپانیا) بێت نابێت ڤیزە بۆ (40) كەس زیاتر لە یەك مانگدا داوا بكات ، جگە لە كومپانیاكانی بەدواداچوونی كاروباری نشینگەی بیانیان كە نابنە لایەنی داواكار.
  14. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو پارێزەرە ڕادەگرێت و پێویستە پارێزەر لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو كه‌سانه‌ دیاری بکات لە ڕێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوه‌بەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوپێچ کردنی گشت ئەو بەڵگانەى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.
  15. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  16. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى باڕكۆدى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  17. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى (24) کاتژمێر داواکارییەکە دووبارە بکرێتەوە، ئه‌مه‌ش دواى چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686