تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.
- پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزهى ئهليكترۆنى.
- ماوەى رێگەپێدان بۆ (365) ڕۆژه.
- پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیکترۆنی.
- هاوبیجکردنی گرێبەستی ستانداردی کار بە زمانی کوردی و ئینگلیزی یان بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی واژو کراو لە لایەن کریکاری بیانی و بەرێوبەری رێگەپێدراوەی کۆمپانیا.
- هەر (180 رۆژ) جارێك سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه ڕادەگرێت ئەگەر چارەنووسی ئەو ڤیزانەی كە وەریگرتووە یەكڵانەكرابوون، و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نوسینگەكانی بەرنگاربوونەوەی بازرگانی كردن بەمرۆڤ بە پێی تایبەتمەندی، و له كاتى نهگهڕانهوهى كهسى بیانى بۆ وڵاتی خۆی ، خاوەن کودی ڤیزە دهبێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە لهبهرامبهر جێبهجێ نهكردنى پابەندبوونەکانی ، سهرهڕاى ئەنجامدانی رێكکاره یاساییهكانى تر كه بهرامبهر خاوەن کود دهگیرێته بهر.
- لەکاتى رهتكردنهوهى ڤیزه دەكرێت داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قهدهغهی هاتن.
- كۆمپانیاكانی هینانی دەستی كار بیانی دەتوانێت مانگانە (150) ڤیزە وەربگرێت.