کۆمپانییاکانی بەدوا داچوونى کاروبارى نشینگەى بیانیان

دەبێت پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت، لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  2. ‌‌أ- ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
    ب- هەڵگرانی (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document)، لە رێگای نوێنەرایەتیيەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
  3. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) رۆژە.
  4. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (3) کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  5. ئەگەر لایەنى داواکار کەسێکى سروشتی عیراقى نیشتەجێی هەرێم بێت پێویستە ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکرێت
    ‌أ- کۆپى ڕەنگاورەنگی ڕەگەزنامەى عیراقى و ناسنامەى بارى شارستانى، یان کارتی نیشتیمانی.
    ‌ب- کارتى زانیارى کەسی سروشتی عێراقى نیشتەجێی ئەو پارێزگایەى کە کۆمپانیاى نشینگەى لێ تۆمارکراوە.
    ‌ج- پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى(15) تایبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌
    ‌د- پڕكردنه‌وه‌ و واژۆکردنی فۆڕمى ژماره‌(16)كه‌ تایبه‌ته‌ به‌‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو له‌ لایه‌ن خودى كه‌سى بیانى کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  6. ئەگەر لایەنى داواکار کۆمپانیا بێت پێویستە کۆمپانیا فۆڕمی ژمارە (28)ی هەبێت و لەلایەن ليژنەی تایبەتمەند پەسەند کرابێت و هاوپێچ بکرێت.
  7. ئەگەر لایەنی داواکار رێکخراو بێت پێویستە فۆڕمى ژمارە (16) پڕبکاتەوە هەروەها فۆڕمى ژمارە(34)هه‌بێت و لە لایەن ليژنە پەسه‌ند کرابێت بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ و هاوپێچ بکرێت، ومۆ‌ڵه‌تى رێكخراوەکە هاوپێچ بكرێت.
  8. ئەگەر لایەنى داواکار دمەزراوەیەکی ئەهلی خوێندن یان کارگە یان هەر دامەزراوەیەکى کەرتى تایبەت جگە لە کۆمپانیا پێویستە ئەم بەڵگەنامانه‌ هاوپێچ بکرێت: ‌أ- مۆڵەتى دامەزراندن.
    ‌ب- پاکانەى باجى ساڵى دارایى نوێ.
    ‌ج- پڕكردنه‌وەى فۆڕمی ژماره‌(16) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو له‌لایه‌ن خودى كه‌سى بیانى کە تەنها لە وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
    ‌د- پشتگیرى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌گه‌ر لایه‌نى داواكار شوێنیكى بازرگانى بێت یان كارگه‌ بێت.
  9. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزه‌ى ئه‌ليكترۆنى .
  10. أ- ئەگەر لایەنی داواكار (كەسی سروشتی) بێت نابێت ڤیزە بۆ (20) كەس زیاتر لە یەك مانگدا داوا بكات.
    ب- ئەگەر لایەنی داواكار (كومپانیا) بێت نابێت ڤیزە بۆ (40) كەس زیاتر لە یەك مانگدا داوا بكات ، جگە لە كومپانیاكانی بەدواداچوونی كاروباری نشینگەی بیانیان كە نابنە لایەنی داواكار.
  11. ئه‌گه‌رلایه‌نى داواكار كۆمپانیاى به‌دواداچوونى كاروبارى نشينگه‌‌ بوو و كه‌سى بیانى ئاره‌زووى مانه‌وه‌ى هەبێت به‌ مه‌به‌ستى كاركردن یان به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزانى، يان خۆێندن ، ئه‌وا كۆمپانياى به‌دواداچوونى نشينگه‌ رێكکاره‌كانى نشينگه‌‌ى بۆ ئه‌نجام بدات، بە سپۆنسەرى كۆمپانيايەك يان هه‌ر لایه‌نێكی داواكاری تر یان كەسێكى سروشتى، پێش كۆتايى هاتنى ماوه‌ى ڤیزه‌ له‌ هه‌مان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نشينگه‌‌ كه‌ ئه‌درێسى كۆمپانیاى لێ تۆمار كراوه‌ به‌مه‌رجێك بریكارنامه‌ى له لایەن خودی كه‌سى بیانى هه‌بێت ، و دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ نشينگه‌‌ به‌ كه‌سى بیانى نادرێت و پێويستە عێراق جێهێلێت پاش دانى گشت سزاكانى دواكەوتن.
  12. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیكترۆنى.
  13. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌ى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بەپێى ياسا ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.
  14. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە کۆمپانیا دە درێت لە یەک مانگ دا (230) سەدوهەشتا ڤیزە یە.
  15. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه‌ ڕادەگرێت و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.
  16. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  17. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى (24) کاتژمێر داواکاريیەکە دووبارە بکرێتەوە، ئه‌مه‌ش دواى چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686