پێویسته‌ رێكخراوه‌كان پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت، لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  2. ‌أ- ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرتى کەسى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت.
    ‌ب- هەڵگرانی (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document)، لە رێگای نوێنەرایەتیيەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
    ‌ج- ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (٣٠) رۆژە.
  3. مۆڵەتى دامەزراندنی تایبەت بە رێكخراو هاوپێچ بکرێت.
  4. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیاني بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێکكاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌ى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بەپێى ياسا، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.
  5. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیکترۆنی .
  6. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (19) تايبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ى بۆ ده‌كرێت کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  7. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە ( 9 ) کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى دانراوه‌
  8. دەبێت رێكخراوه‌کە فۆڕمى ژمارە (34) ی هەبێت و لەلایەن ليژنه‌ى تایبەتمەند پەسەند کرابێت و هاوپێچ بکرێت.
  9. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە رێكخراوه‌كان دە درێت لە یەک مانگ دا (30) سی ڤیزە یە.
  10. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو رێكخراوه ڕادەگرێت و پێویستە ئەو رێكخراوه‌ لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.
  11. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  12. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەتوانرێت دواى (24) کاتژمێر داواکاريیەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوه‌ی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686