پێویسته‌ رێكخراوه‌كان پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
  2. ‌‌أ- ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
    ب- هەڵگرانی (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document)، لە رێگای نوێنەرایەتیيەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
  3. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) تا (365) رۆژە.
  4. مۆڵەتى تۆماركردنى تایبەت بە رێكخراولە هەرێم هاوپێچ بکرێت.
  5. ئه‌گه‌ر ماوه‌ى رێگه‌پێدانەکە (30 تا) رۆژ بێت ، پێویستە پێش کۆتایى هاتنی ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی یان کارى یاسایی نشینگەی بۆ ئەنجام بدرێت بەپێى رێنماییەکان، بە پێچەوانەوە رێكخراوى داواکار ڕووبەڕووی گرفتى یاسایى ده‌بێته‌وه‌.
  6. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیكترۆنى.
  7. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە ( 9 ) کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى دانراوه‌.
  8. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە(19) تایبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ى بۆ ده‌كرێت کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  9. دەبێت رێكخراوه‌کە فۆڕمى ژمارە (34) ی هەبێت و لەلایەن ليژنه‌ى تایبەتمەند پەسەند کرابێت و هاوپێچ بکرێت ته‌نها بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
  10. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە رێكخراوه‌كان دە درێت لە یەک مانگ دا (50) پەنجا ڤیزە یە.
  11. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو رێكخراوه ڕادەگرێت و پێویستە ئەو رێكخراوه‌ لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.
  12. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌
  13. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى (24) کاتژمێر داواکاريیەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوه‌ی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686