پێویسته‌ رێكخراوه‌كانی (UN) پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرتى کەسى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت.
  3. ماوەى رێگەپێدان له‌(30)رۆژ ده‌درێت تا(365)رۆژ.
  4. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (18) تایبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ى بۆ ده‌كرێت کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  5. پێویستە پێش کۆتایى ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی یان کارى یاسایى نشینگەی بۆ ئەنجام بدرێت بەپێى رێنماییەکان ئه‌گه‌ر ماوه‌ى رێگه‌پێدانه‌كه‌ له (180)رۆژ زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌ى رێگه‌پێدانه‌كه‌ له‌ (30) رۆژ زیاتر بوو تا (120) رۆژ ئه‌وا كارتى هه‌واڵى گه‌یشتنى پێ ده‌درێت.
  6. ڤێزه‌ به‌ كارمه‌ند و میوانه‌ فه‌رمییه‌كانى رێكخراوه‌ كانى UN به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت.
  7. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  8. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى(24)کاتژمێر داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  9. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە رێكخراوه‌كان دە درێت لە یەک مانگ دا (50) پەنجا ڤیزە یە.
  10. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو رێكخراوه ڕادەگرێت و پێویستە ئەو رێكخراوه‌ لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686