پێویسته‌ فه‌رمانگه‌ پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنەوە

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى ‌.
  2. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ (30) رۆژە.
  3. ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرت يان بەڵگەنامەى گەشتى کەسى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت.
  4. أ- پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره ‌(20) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كونسڵگه‌ريیه‌ بیانییه‌كان له‌هه‌رێم داواكرابوو و تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
    ب- پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره ‌(21) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خودى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان داواكرابوو و تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
    ج- پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژمارە (22) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تيیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ داواكرابوو و تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  5. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیكترۆنى.
  6. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  7. له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى (24) کاتژمێر داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوه‌ی هۆکارەکانی رەتکردنەوەكه‌، ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.
  8. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە کودەکانی فه‌رمانگه‌ دە درێت لە یەک مانگ دا (100) سەد ڤیزە یە.
  9. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بە کودەکانی فه‌رمانگه‌ ڕادەگرێت و پێویستە ‌ لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686