ده‌بێت کۆمپانییاکانی گەشتیاری پێش پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزە ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە باش بخوێنه‌وه‌

تێبینی:- ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بە بەرداوامی گورانکاری بەسەر دادێت لەبەر ئەوە پێوستە پێش بڕکردنەوەی هەر داواکارییەکی ڤیزە بە ووردی بخوێنرینەوە.


  1. پڕکردنەوەى ئەپلیکەیشنى تایبەت لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ‌أ- ماوەى بەسەرچوونى پاسپۆرتى کەسى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت.
    ‌ب- هەڵگرانی (بەڵگەنامەی سەفەر– Travel Document)، لە رێگای نوێنەرایەتيیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
  3. ماوەى رێگەپێدان تەنها بۆ(30) رۆژە.
  4. ڤیزە تەنها بۆ مەبەستى گەشتوگوزار دەدرێت.
  5. پڕکردنەوەى بەڵێننامەى تایبەت بە کۆمپانیاکان بە فۆڕمى ژمارە (٧) کە تەنها لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  6. پێویستە پێش کۆتایى هاتنی ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، بە پێچەوانەوە کۆمپانیاى داواکار ڕووبەڕووی گرفتى یاسایى و دارایى دەبێتەوە.
  7. پێویستە رسوماتى تایبەت بە ڤیزە بدرێت لە ڕێگاى وێبسايتى ڤيزەى ئەلیکترۆنی .
  8. پڕكردنه‌وه‌ و واژۆكردنى فۆڕمى ژمارە (33) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیارى كه‌سى بیانى داواكراو له‌ لایه‌ن خودى كه‌سى بیانى لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دانراوه‌.
  9. دەبێت كۆمپانيا فۆڕمى ژمارە (28) ی هەبێت و لەلایەن ليژنەی تایبەتمەند پەسەند کرابێت و هاوپێچ بکرێت.
  10. ژمارەی ئەو ڤیزانەی بە کۆمپانیا دە درێت لە یەک مانگ دا (80) هەشتا ڤیزە یە.
  11. چوار مانگ جارێک سیستەم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێدانی ڤیزە بەو کۆمپانیایانه‌ ڕادەگرێت و پێویستە کۆمپانیا لە ماوەی (30) رۆژ چارەنووسی ئەو ڤیزانە دیاری بکات لە رێگای نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرێوبەرایەتی ڤیزە لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەل هاوپێچ کردنی گشت ئەو به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە پێویستە بۆ سەلماندنی چاره‌نووسیان.
  12. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  13. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانی بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێکكاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌ى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بەپێى ياسا، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.
  14. لەکاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ دەكرێت دواى (24) کاتژمێر داواکاریيەکە دووبارە بکرێتەوە دوای چاککردنەوی هۆکارەکانی رەتکردنەوە ئەگەر هۆکار پەیوەندیدار نەبێت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686