ڤیزه‌ى رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

  1. ڤیزه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت:
    أ- پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
    ب-پڕکردنەوەی فۆڕمی ژمارە (18) تایبەتە بە زانیاری کەسی بیانی کە لە لایەن رێکخراوەکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا دە کرێن کە لە وێبسایتى ڤیزه‌ى ئەلیکترۆنی دانراوه‌.
    ج- ڤیزه‌ى تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت.
  2. هه‌ڵگری پاسپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بێ ڤیزه‌ رێگایان پێ ده‌درێت بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.
  3. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  4. ئه‌گه‌ر رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى نشينگه ‌‌بكات بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌ به‌ ڤیزه‌ى هه‌رێم هاتوون يان ڤيزەى عێراق ته‌نها بۆ كارى رێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وا نشينگه‌‌یان پێ ده‌درێت، به‌بێ وه‌رگرتنى رسوماتى گۆڕینى ڤیزه‌ دواى جێبه‌جێكردنى گشت مه‌رجه‌كانى پێدانى نشينگه‌‌.
ڤیزه‌ى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان (INTERNATIONAL NGO)

ڤیزه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت:


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
  3. ماوەى رێگەپێدان لە (30) تا (365) رۆژ دەدرێت.
  4. هاوپێچ كردنى مۆڵەتى تۆماركردنى رێكخراوەکە له‌ هه‌رێم.
  5. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دەبێت.
  6. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (19) تایبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ى بۆ ده‌كرێت کە له‌ وێبسایتى ڤیزه‌ى ئەلیکترۆنی دانراوه‌.
  7. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  8. ئه‌گه‌ر رێكخراو داواى نشينگه ‌‌بكات بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌ به‌ڤیزه‌ى هه‌رێم هاتوون ته‌نها بۆ كارى رێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وا نشينگه‌‌یان پێ ده‌درێت پاش دانى رسوماتى گۆڕينى ڤیزه‌ و دواى جێبه‌جێكردنى گشت مه‌رجه‌كانى پێدانى نشينگه‌‌ ودانى گشت پێبژاردنه‌كان و رسوماتى كارتى نشينگه‌‌.
  9. بەدەر لە خاڵی (8)ى سه‌ره‌وه‌، ئەگەر رێکخراوی نێودەوڵەتی داوای نشینگە ‌بکات بۆ ئەو کارمەندانەی کە بەڤیزەی ھەرێم ھاتوون تەنھا بۆ کاری رێکخراوەکەیان و بارەگای سەرەکی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە وڵاتانی (وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا،ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا ، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، ھوڵەندا، نەرویج، پوڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوێد، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلەندا، فرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، ھەنگاریا، ئیرلەندا، ئایسلاند، ئیتاڵیا) تۆمار كرا بوو ئەوا نشینگەیان پێ دەدرێت بەبێ دانی رسوماتی گۆڕینی ڤیزە و رسوماتی کارتی نشینگە و دوای جێبەجێکردنی گشت مەرجەکانی پێدانی نشینگە بەڵام پێویستە گشت پێبژاردنەکان بدات.
  10. پێویستە پێش کۆتایى هاتنی ماوەی رێگەپێدان کەسى بیانى بگەڕێتەوە یان کارى یاسایى وه‌رگرتنى نشینگەی بۆ ئەنجام بدرێت بەپێى رێنماییەکان، بە پێچەوانەوە رێكخراوى داواکار ڕووبەڕووی گرفتى یاسایى ده‌بێته‌وه‌.
ڤیزه‌ى رێكخراوه‌ لۆکاڵیيە‌كان (LOCAL NGO)

ڤیزه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه‌ لۆكاڵييه‌كان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت:


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
  3. رێگەپێدان بۆماوه‌ى (30) رۆژ ده‌درێت.
  4. مۆڵەتى دامەزراندنی تایبەت بە رێكخراوەکە هاوپێچ بکرێت.
  5. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دەبێت.
  6. پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (19)تایبه‌ت به زانیارى كه‌سى داواكارى ڤیزه‌ى بۆ ده‌كرێت کە له‌ وێبسایتى ڤیزه‌ى ئەلیکترۆنی دانراوه‌.
  7. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  8. ئه‌گه‌ر رێكخراو داواى نشينگه ‌‌بكات بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌ به‌ڤیزه‌ى هه‌رێم هاتوون ته‌نها بۆ كارى رێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وا نشينگه‌‌یان پێ ده‌درێت پاش دانى رسوماتى گۆڕينى ڤیزه‌ و دواى جێبه‌جێكردنى گشت مه‌رجه‌كانى پێدانى نشينگه‌‌ ودانى گشت پێبژاردنه‌كان و رسوماتى كارتى نشينگه‌‌.
  9. له‌كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌كه‌ى‌ داوه،‌ ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بدات بەپێى ياسا، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ‌و‌ ئه‌و رێكخراوەى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686