رێنماییى وه‌رگرتنى كــــــــــــــود
یه‌كه‌م/ پارێزه‌ران
  1. پێویسته‌ پارێزه‌ر فۆڕمى ژماره (29) پڕ بكاته‌وه‌‌.
  2. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌ڵێننامه‌ى ژماره‌ (12) بۆ یه‌كجار تا كۆتایى ساڵى دارایى.

دووه‌م/ كومپانیاكانى به‌دواداچوونى كاروبارى نشینگه‌
  1. پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى كۆمپانیا یان پارێزه‌رى كۆمپانیا فۆڕمى ژماره‌(30) پڕبكاته‌وه.
  2. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌ڵێننامه‌ى ژماره‌ (4) بۆ یه‌كجار تا كۆتایى ساڵى دارایى.

سێ یه‌م/ كومپانیاكان
  1. ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه‌ پێویستى به‌ كه‌سى بیانى هه‌یه،‌ ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیيه‌كانى خۆى داواى كۆد بكات، نه‌ك كارى داواكردنى ڤیزه‌ بكات به‌ پیشه‌ى كومپانیاكه‌ى، كه‌ ئه‌وه‌ش ڕووبەڕووی گرفتى یاسايى ده‌كات.
  2. پێويسته‌ كۆمپانیا فۆڕمى ژماره‌(13) پڕ بكاته‌وه‌.
  3. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌ (28) لاپه‌ڕه‌ ( A,B ) و ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى نشینگه‌ى بكات له‌و سنووره‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى كومپانیاكه‌ى لێیه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنين (كشف) له‌لایه‌ن ليژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند.
  4. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌ڵێننامه‌ى ژماره‌ (2) بۆ یه‌كجار تاكۆتایيى ساڵى دارایى.

چواره‌م/ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان
  1. كۆدى ڤیزه‌ ته‌نها به‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و زانكۆكان و پارێزگاكان ده‌درێت بۆ داواكردنى كه‌سى بیانى بۆ كارى فه‌رمى له‌و داموده‌زگایانه‌ وئه‌و فه‌رمانگانه‌ى خوارووى خۆیان ده‌بێت له‌رێگه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌ره‌وه‌ داواكارى ڤیزه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن بە پێی زنجیرەى پێداچوونەوە (سلسلة المراجع).
  2. پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى خاڵى (1)ی سه‌ره‌وه‌ فۆڕمى ژماره‌(24) پڕ بكه‌نه‌وه‌.

پێنجه‌م/ كومپانیاكانی گەشتیاری‌
  1. ده‌بێت كۆمپانیاکانی گەشتیاری تەنها داوای ڤیزە بکەن بۆ گەشتیاران، به‌پێى رێنماییەکانی ڤیزەی گەشتیاری.
  2. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌ڵێننامه‌ى ژماره‌ (8) بۆ یه‌كجار تا كۆتايى ساڵى دارایى.
  3. ده‌بێت كۆمپانیا فۆڕمى ژماره‌(14) پڕبكاته‌وه‌.
  4. پێویسته‌ كۆمپانیا فۆڕمى ژماره‌ (28) لاپه‌ڕه‌ ( B , A ) پڕ بكاته‌وه‌ و ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى بكات له‌و سنووره‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه‌ى لێیه‌ به‌مه‌‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنين(كشف) له‌ لایه‌ن ليژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند.

شه‌شه‌م/ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌
  1. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌(٢٤) ئه‌گه‌ر كۆدەکە بۆ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌نديیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ یان نوێنه‌رایه‌تيیه‌كانى هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت.
  2. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌(31) ئه‌گه‌ر كۆدەکە بۆ كونسوڵگه‌ریيه‌ بیانیيه‌كان بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان.

حه‌وته‌م/ رێكخراوه‌كانى NGO ناوخۆییه‌كان
  1. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌(26)تایبه‌ت به‌ زانیاريیه‌كانى رێكخراوەکان.
  2. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌ڵێننامه‌ى ژماره‌ (10) بۆ یه‌كجار تا كۆتايى ساڵى دارایى.
  3. پێویسته‌ رێكخراو‌ فۆڕمى ژماره‌ (34) لاپه‌ره‌ ( A , B ) پڕبكاته‌وه‌ و ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نشینگه‌ى بكات له‌و سنووره‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى رێكخراوه‌‌کەى لێیه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنين (كشف) له‌ لایه‌ن ليژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند.

هەشتەم/ رێكخراوه‌كانى نیوده‌وڵه‌تیه‌كان جگه‌ له‌ UN
  1. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌ (32) تایبه‌ت به‌ زانیاريیه‌كانى رێكخراوى داواكار.
  2. پێویسته‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ ماده‌ی چواره‌م بڕگه‌ی حه‌فته‌م/8 نایانگرێته‌وه‌ فۆڕمى ژماره‌ (34) لاپه‌ڕه‌ ( A , B ) پڕ بكه‌نه‌وه‌ و ڕاده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی بكات له‌ سنووری باره‌گایی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌ی لێیه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی (كشف) له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند.

نویه‌م/ رێكخراوه‌كانى UN
پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره ‌(25) تایبه‌ت به‌ زانیارییه‌كانى رێكخراوى داواكار.

ده‌یه‌م /
پێویسته‌ دواى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كان و ته‌واوكردنى گشت رێكکاره‌كان و داواكارى كۆدى ڤیزه‌، فۆڕمه‌كه‌ى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ یا به‌رێوبه‌رایه‌تى نشينگه‌‌ى تایبه‌تمه‌ند بكات به‌پێى جۆرى كۆد، وپێویسته‌ نوێنه‌رى یاسایى داواكارى كۆد ئاماده‌‌ بێت به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وى به‌ڵێننامه‌ و وه‌رگرتنى كۆدى ڤیزه‌.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686