ڤیـــــزه‌ى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان

ڤیـــــزه‌ى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت : -


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ڤیزه‌ى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان، ته‌نها بۆ ماوه‌ى (30) رۆژ ده‌درێت، و ده‌بێت لایه‌نى داواكار گشت به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كانى پێدانى نشینگه‌ به‌ خێزانى كه‌سى بیانى له‌ ماوه‌ى دیارى كراوی سەرەوە جێبه‌جێ بكات.
  3. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دەبێت.
  4. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ كه‌متر بێت.
  5. ڤیزه‌ى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خێزانى كه‌سى بیانى وه‌ك بابه‌تێكى مرۆيى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وئەگەر کام لەئەندامانى خێزان ئارەزووى کارکردنى هەبێت پێویستە ڕەزامەندى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى وەر بگرن بەپێ ى ڕێنماییەکانى تایبەت بە کارکردن و ئاگادار کردنەوەى بەرێوەبەرى نشینگەى تایبەتمەند.
  6. پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ژماره‌ (17) تایبه‌ت به‌ زانیاری ئەندامانی خێزان کە له‌ وێبسایتى ڤیزه‌ى ئەلیکترۆنی دانراوه‌.
  7. رسوماتى گۆڕینى ڤیزه‌ى (30) رۆژى بۆ نشينگه‌‌ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام رسوماتى ده‌ركردنى كارتى نشينگه‌‌ و رسوماته‌كانى تر وه‌رده‌گیرێت.
  8. ڤیزەی بە یەکگەیاندنی خێزان تەنها هاوسەر وکوڕ وکچ و دایک وباوکی کەسی بیانی دەگرێتەوە کە داوای بە یەکگەیاندنی خێزانەکەی دەکات.
  9. ئه‌گه‌ر هاووڵاتيیه‌كى عێراقى داواكارى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزانى بكات كه‌ هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بیانی بێت‌، ئه‌وانه‌ى برگه‌ی (8)ی سه‌ره‌وه‌ ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وا نشينگه‌‌ دەدرێت به‌گشت ئه‌ندامانى خێزانەکەى بێ به‌رامبه‌ر و له‌ گشت رسوماتى ده‌ركردنى كارتى نشينگه‌‌ ده‌به‌خشرێن، به‌مه‌رجێك دانیشتووى هه‌رێم بێت وكارتى زانیارى ئه‌وپارێزگایه‌ى هه‌بێت كه‌ داواى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزانه‌كه‌ى لێ ده‌كات.
  10. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  11. هاوپێچ كردنى ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە لە خوارەوە هاتوون له‌كاتى پڕكردنه‌وى ئه‌پلیكه‌یشنى داواكارى ڤیزه‌:-
    ‌أ- گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە پەیوەندی خێزانی خاڵی (8) مادەى چوارەمى بڕگەى چوارەمى ئەم بەیانە بسەلمینێنت و وەرگێڕدرا بێت بۆ سەر زمانى كوردى لە لایه‌ن وه‌رگێڕێكى یاسایى سوێندراو له‌ دادگاكانى هه‌رێم.
    ‌ب- كۆپى ره‌نگاوره‌نگى پاسپۆرتى هاوسه‌ر و ئه‌ندامانى خێزان بۆ هه‌ر داواكاريیه‌ك به‌ جیا هاوپێچ ده‌كرێت.
    ‌ج- به‌ڵگه‌نامه‌ى موڵكایه‌تى خانووبه‌ره‌ یان گرێبه‌ستى به‌كرێگرتنى یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له‌ سه‌ر ناوى خۆى له‌و پارێزگایه‌ى هه‌رێم كه‌ كارى لێ ده‌كات.
    ‌د- كارتى نشينگه‌كه‌ى‌‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى نشينگه‌ى ئه‌و پارێزگايه‌ ده‌رچووبێت، كه‌ يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى لێ هه‌يه‌.
    ‌ه- پشتگیرى مووچه‌ له‌و شوێنه‌ى كارى لێ ده‌كات.
    ‌و- پشتگیرى تۆماركردنى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى.
    ‌ز- وێنه‌ى تۆمار (صورة قید)ی تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رى عێراقى ئه‌وه‌ى داواى ڤیزه‌ بۆ هاوسه‌ره‌ بیانییه‌كه‌ى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌وه‌ى خێزاندار نییه‌، و ئه‌گه‌ر خێزاندار بوو ڤیزه‌ به‌ هاوسه‌ره‌ بیانییه‌كه‌ى نادرێت.
  12. له‌كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌كه‌ى‌ داوه،‌ ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بەپێى ياسا، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر ‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.
  13. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزان به‌ ڤیزه‌ى عێراقی هاتبێته‌ هه‌رێمى كوردستان و داواى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان بكات، ئه‌وا نشينگه‌‌ى پێ ده‌درێت دواى جێبه‌جێكردنى گشت مه‌رجه‌كانى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان و رێنماییه‌كانى نشينگه‌‌.
  14. پێدانى نشینگه‌ به‌پێى ڤیزه‌ى به‌یه‌كگه‌یاندنى خێزان له‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌رێوبه‌رى نشينگه‌كانه‌ پاش جێبه‌جێ كردنى گشت مه‌رجه‌كان وپێشكه‌شكردنى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى کە له‌م بڕگه‌یەدا ‌‌دیارى كراون.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686