ڤیـــــزه‌ى خوێندن

ڤیـزه‌ى خوێندن به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت : -


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ڤیزه‌ى خوێندن ته‌نها بۆ ماوه‌ى (30) رۆژ ده‌درێت، و ‌ده‌بێت لایه‌نى داواكار گشت به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كانى پێدانى نشينگه‌‌ به‌ قوتابى بیانى له‌ ماوه‌ى (30) رۆژ جێبه‌جێ بكات.
  3. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  4. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6)مانگ کە متر بێت.
  5. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى شوێنى له‌دایكبوونى عێراق بوو و له‌ پاسپۆرته‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێ كرابوو، ئه‌وا پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ ناكات و‌ بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ى پێ ده‌درێت.
  6. ده‌بێت شوێنى مانه‌وه‌ و گشت زانیارییه‌كان به‌ وردى له‌ فۆڕمى داواكارى بنووسرێت.
  7. دەبێت سه‌رچاوه‌ى دارایى دابینكردنى خه‌رجیيه‌كانى خوێندن، به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست دیارى بكات.
  8. هاوپێچ كردنى پشتگیری وه‌رگرتن له‌لایه‌ن ئه‌و دامەزراوە خوێندنەى كه‌ كه‌سى بیانى وه‌ك قوتابى لێى وه‌رگیراوه‌،‌ كه‌ ده‌بێت باوه‌ڕپێكراو بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستی يان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، وماوه‌ى خوێندن تيايدا له‌ ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
  9. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  10. پاش ته‌واو كردنى گشت رێکكاره‌كان و جێبه‌جێ كردنى گشت رێنماییه‌كان نشینگه‌ به‌ قوتابى ده‌درێت وساڵانه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ تا كۆتایی هاتنى خوێندنه‌كه‌ى.
  11. پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمی ژماره‌ (33) تایبه‌ت به‌ زانیاری كه‌سی بیانی كه‌ له‌ وێبسایتی ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنی.
  12. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌کەى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى بەپێى ياسا ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686