ڤیـزه‌ى گه‌شتیارى

ڤیـــــزه‌ى گه‌شتیارى به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت: -


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسايتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  3. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ کەمتر بێت، وبه‌لایه‌نى كه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌كى پاسپورتى به‌تاڵ بێت.
  4. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى شوێنى له‌دایكبوونى عێراق بوو‌ له‌ پاسپۆرته‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێ كرابوو، ئه‌وا پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ ناكات و‌ بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ى پێ ده‌درێت، و دەكرێت بمێنێتەوە و ئەو ماوەیەی پێویستی پیەتی و هیچ سزای دواكەوتن ناچێتە سەر.
  5. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی ،‌ خاوەن کودی ڤیزە ده‌بێت بڕى ئەو سزایە بدات کە لە گرێبەستی پێدانی کودی ڤیزە دیاری کراوە له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى پابەندبوونەکانی ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر خاوەن کود ده‌گیرێته‌ به‌ر.
  6. ڤیزه‌ى گه‌شتیارى ناکرێت بە نشینگە بە بێ‌ رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686