ڤیـزه‌ى خاڵى سنوورى

ڤیـــــزه‌ى خاڵى سنوورى به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت : -


  1. هاووڵاتیيانى ئه‌م وڵاتانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌توانن له‌ خاڵى سنوورى ڤیزه‌ى هاتنه‌ ژووره‌وه‌ وه‌ربگرن:-
    (وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، كه‌نه‌دا، ئیمارات، كوێت، قه‌ته‌ر، توركیا، ئێران، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆكسه‌مبۆرگ، ماڵتا، هوڵه‌ندا، نه‌رویج، پوڵه‌ندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوێد، سویسرا، نه‌مسا، به‌لجيكا، به‌رازیل، بولگاریا، كرواتیا، قوبرسی یۆنانی، چیك ، دانیمارك، ئیستۆنیا، فینله‌ندا، فەرەنسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هه‌نگاریا، ئیرله‌ندا، ئایسلاندە، ئیتاڵیا).
  2. ڤیزه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ى (٣٠) رۆژ ده‌درێت.
  3. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (6) مانگ كه‌متر بێت.
  4. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى شوێنى له‌دایكبوونى عێراق بوو و له‌ پاسپۆرته‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێكرا بوو، ئه‌وا پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ ناكات و‌ بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ى پێ ده‌درێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686