ڤیـــــزه‌ى سه‌ردان

ڤیـزه‌ى سه‌ردان به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌درێت: -


  1. پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى تایبه‌ت به‌داواكارى ڤیزه‌ له‌ ڕێگاى وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى.
  2. ڤیزه‌ى سه‌ردان ته‌نها بۆ ماوه‌ى (٣٠) رۆژ ده‌درێت.
  3. دانى رسوماتى ڤیزه‌ له‌ رێگاى وێبسایتى ڤیزه‌ى ئه‌ليكترۆنى دەبێت.
  4. هەڵگرانی (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document )، لە رێگای نوێنەرایەتیيەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دەتوانن داوای ڤیزە بکەن.
  5. (بەڵگەنامەی گەشت – Travel Document ) نشينگه‌‌ى پێ نادرێت.
  6. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسپۆرتى كه‌سى بیانى نابێت له‌ (٦) مانگ كه‌متر بێت.
  7. بەڵگەنامەی گەشت مامه‌ڵه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى ره‌سه‌نى كه‌سى بیانى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، واته‌ ئه‌گه‌ر هاووڵاتيى بیانى ره‌گه‌زنامه‌ى ره‌سه‌نەکەى پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ بكات، ئه‌وا به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ رێگه‌ى پێ نادرێت بێته‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى ده‌رچوونى (بەڵگەنامەی گەشت)ەکەى له‌ وڵاتێك كه‌ پێويستييان به‌ وه‌رگرتنى ڤيزاى پێشوه‌خت نەبێت بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
  8. ئه‌گه‌ر كه‌سى بیانى، له‌سه‌ر پاسپۆرت يا (بەڵگەنامەی گەشت)ـە بيانييه‌كه‌ى ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا بوو كه‌ شوێنى له‌ دايكبوونى عێراقه‌، ئه‌وا پێویست به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ ناكات و‌ بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ى پێ ده‌درێت، و ئەگەر مانەوەشى لە هەرێم لە (٣٠) رۆژ زیاتر بوو، ئەوا هیچ سزایەکی پێبژاردنى دواکەوتنی لێ وەرناگیرێت.
  9. ده‌بێت مه‌به‌ستى سه‌ردان به‌ڕوونى له‌داواكارى ڤیزه‌ دیارى بكرێت.
  10. ده‌بێت شوێنى مانه‌وه‌ و زانیارییه‌كانى سپۆنسه‌ر به‌ وردى له‌ فۆڕمى داواكارى بنووسرێت.
  11. پێویستە گشت فۆڕمەکان بە کۆمپیوتەر پڕبكرێنه‌وه‌.
  12. له‌ كاتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سى بیانى بۆ وڵاتی خۆی و ئه‌نجام نه‌دانى رێكکاره‌كانى پێدانى كارتى نشینگه،‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ڵێننامه‌کەى داوه‌، ده‌بێت بڕى پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ بدات به‌ گه‌نجینه‌ى هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێننامه‌كه‌ى به‌پێى ياسا ، سه‌ره‌ڕاى ئەنجامدانی رێكکاره‌ یاساییه‌كانى تر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر‌و‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ داواى ڤیزه‌ى كردووه‌.


حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ

سیستمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی

پەیوەندی وزانیاری

    info@moi.gov.krd

    07511608686